یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچانی کرد

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١/٢٦ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سەردانی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چالاکیەکانیان کەتێیدا چەندین دیزاینی جلوبەرگی کوردی و مۆدێرن و ئیشی دەستی خرانە ڕوو لەلایەن خوێندکارانی ئامادەییەکەوە،یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەییەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن .