بەرێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوێنەرانی رێكخراوی سەوزی ئەوروپی كوردستان كرد

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/١/٢٩ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پێشوازییان لە نوێنەرانی رێكخراوی سەوزی ئەوروپی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتی د.هەندرێن نەعمان وە مامۆستا ژیان یاسین و مامۆستا جیهاد محەمەد كەریم.

لە كۆبونەوەیاندا گفتوگۆكرا سەبارەت بە كتێبی تایبەت بە ژینگەی قوتابخانە و خوێندنگە بە ناوی (ژینگە و ژیان) كە لەلایەن رێكخراوی ناوبراوەوە چاپكراوە بۆ سود وەرگرتن لە ناو ناوەندەكانی خوێندن.