پێشانگایەكی هاوبەش بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەندی سنووری پەروەردەی شارباژێڕ کرایەوە

رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٢/١٦ بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی شارباژێڕ و ماوەت و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ پێشانگای هاوبەشی ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەندی سنووری پەروەردەی شارباژێڕ کرایەوە، کە تێیدا چەندین کاری هونەری خوێندکاران خرانە ڕوو. بەڕێوەبەری گشتی خۆشحاڵی خۆی بۆ توانای قوتابیان وخوێندکاران دەربڕی و دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.