ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٢/١٩ بە ئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای دانەمەزراو كۆبونەوە بە مەبەستی گرنگی پێدان بە زمانی كوردی و چەند بابەتێكی تر.
بەرێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی ئینتەر سۆس هەلی كاریان بۆ زیاتر لە ٥٠ پەنجا مامۆستای دانەمەزراو رێكخست، بڕیار وایە لە چوار مانگی داهاتوودا خولێكی بەهێزكردن بۆ گرنگی پێدانی زمانی كوردی و چەند بابەتێكی تر لەناو قوتابخانەكانی پەنابەران بۆ قوتابیان ئەنجام بدەن.
ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی تێكەڵكردنی قوتابیانی پەنابەر لەگەڵ قوتابخانەكانی خانەخوێدا دەبێت.