بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێزان جلال سام ئاغا و لیوا محمد و هاوڕێکانی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان جلال سام ئاغا و لیوا محمد و هاوڕێکانی کرد بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی یاسا و بیناسازی و کارگەی دارتاشی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ، سەردانەکەیان بەمەبەستی پشتیوانی و هاوکاری زیاتری کەرتی پەروەردە و وە تەواوکردنی کارەکانی باخچەی منداڵانی ئەختەری سام ئاغا کە گرێبەستەکەی لەسەر ئەرکی جلال سام ئاغا بوو .

شایەنی باسە کاک جلال سام ئاغا قوتابخانەی زەکیەی سام ئاغا و باخچەی منداڵانی ئەختەری سام ئاغای لەسەر ئەرکی خۆیان و بنەماڵەکەیان دروستکردووە وە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانیان کردووە بۆ زیاتر خزمەتکردنی منداڵانی شاری سلێمانی لە پڕۆسەی پەروەردەدا.

بەڕیوەبەری گشتی سوپاس و دەست خۆشی لە کاک جلال و هاوڕێکانی کرد کە پاڵپشت بوون لە پێشخستنی کەرتی پەروەردە و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ خواستن.