لەلایەن دوو هونەرمەندی ناسراو خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستا دڵشاد عمر

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢١ لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لایەن هەردوو هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان بەڕێزان ماهر حەسەن و ئومێد محمد علی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستا دڵشاد عمر لەبەرامبەر هاوکاری و پشتیوانیکردن لە هونەر و هونەرمەندان بە تایبەتی لە فیلمی ژان کە بەرهەمێکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی و پەروەردە بوو.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی هەردوو هونەرمەندی ناوبراوی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.