پێشانگەی ساڵانەی شێوەکاری بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرایەوە

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٢/٢٢ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەلات بەشداریان لە کردنەوەی پێشانگەی ساڵانەی شێوەکاری قوتابخانە بنەڕەتیەکانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد کە لە هۆڵی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە بەڕێوەچوو . بەڕێوەبەری گشتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە توانا و بەهرەی قوتابیان ، دەستخۆشی لە مامۆستایان و قوتابیان کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.