ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٣/٢/٢٦ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سهیدصادقی کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا سۆران محمد محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی سهیدصادق و بەڕێز ( حمەخان خالد ) سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەکە و فەرمانبەرانەوە بەخێرهاتن و پێشوازی لێکرا.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم هۆبەکانی دیوانی پەروەردەی بەسەرکردەوەو گوێبیستی داواکاری و گرفتەکانی فەرمانبەران بوو بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر کردنی کێشەکانی دیوانی پەروەردەی سهیدصادق.
هەر لە میانەی سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی بەیاوەری بەڕێزان بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەکە سەردانی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ( حەساری بنەڕەتی و ئاکاری بنەڕەتی و مەشخەڵانی بنەڕەتی و ئامادەیی سیدصادق )یان کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندنی سنورەکە و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندنی سنورەکە، پاشان هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی (١٢)یان لە خوێندنگەی ئامادەیی ئاسۆی کچان بەسەرکردەوە.
پاشان بەمەبەستی گەیاندن پرسە و هاوخەمی خۆیان بە مامۆستایان و خوێندکاران سەردانی خوێندنگەی ئامادەیی کوردستانی نوێیان کرد و بەشدارییان لە مەراسیمی ماتەمینی بەڕێز مامۆستا ( کارزان حسن ) کرد کە مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەکە بۆ ڕۆحی پاکی مامۆستا کارزانی کۆچکردو ڕێکیان خستبوو، دواتر بەشدارییان لە پرسەی کۆچکردووانی قەزاکە بەڕێزان (م.کارزان حسن و علی عزیز و ڕەشید علی و حسین علی و طه حمە سعید )یان کرد.