بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/٨ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێنی کردلەلایەن بەڕێزان زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن وهێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێزومامۆستا ئەسعەد بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن پێشوازی لێکراودواتر سەردانی هەریەک لە قوتابخانەکانی تەڕەتەوەن و ناڵپارێز و دەرەمیانە و سەرکانی بنەڕەتی و دواناوەندی ناڵپارێزی تێکەڵاوی کرد ولەنزیکەوە گوێی لەداواکاری وپێشنیارەکانیان گرت وبەڵێنی هەموو هاوکاریەکی پێدان وبەشداری لەکاروچالاکیەکانی ئەوقوتابخانانەدا کرد هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن ولەپاشان سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەرومامۆستایانی قوتابخانەکانی گوندەکانی ئەوسنوورە کرد لەپای دڵسۆزی وخەمخۆریان بۆکەرتی پەروەردەوفێرکردن.پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێنی کردولەلایەن لێپرسراوان وفەرمانبەرانی پەروەردەکەوە پێشوازی لێکراو هۆبەکانی بەڕێوەبەرێتییەکەی بەسەرکردەوەوپاشان لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەکان کۆبۆوەوگوێی لەداواکاریەکانیان گرت .دواتر بەڕێوەبەری گشتی باخچەی منداڵانی پێنجوێن و ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاوی بەسەرکردەوەو بەشداری کرد لە کارو چالاکییەکان و سوپاس و دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. پاشان بەشداریکردلەخولێکی وەرزشی کە لەلایەن قوتابخانە بنەڕەتیەکانی ئەوسنوورەوە سازکرابوو ، لەکۆتایی خولەکەدا لەلایەن مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵات ومەدالیای ڕێزلێنانی بەسەربەشداربوواندا دابەشکرد.لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای پێنجوێن لە دواناوەندی بانوی کچان بەشداری لە سیمینارێک کرد دەربارەی شێوازەکانی دەربڕین وە تێیدا (۱٠)خوێندکارپێشبرکێیان دەکرد لەسەربەدەستهێنانی پلەی یەکەم ودووەم وسێیەم ودواتر بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە مامۆستایان وقوتابیانی بەشداربوو کردو هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.