کردنەوەی پێشانگای پەروەردەی پیشەیی خوێندنگە بنەڕەتیەکانی هەردوو بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا

ئەمڕۆ سێشەممە ۲٠۲۳/۳/۷بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری وەزارەت و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ومامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وبەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو سەرپەرشتیارانی پیشەیی بەشداربوون لەکردنەوەی پێشانگای پەروەردەی پیشەیی خوێندنگە بنەڕەتیەکانی هەردوو بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کە تێیدا ٤۱ خوێندنگە بەشداربوون و توانای خوێندکاران وقوتابیان بەهاوکاری و پاڵپشتی ستافی کارگێری ومامۆستایان نمایش کرابوو بەڕێز وەزیری پەروەردە سوپاس ودەستخۆشی لەهەوڵ وماندووبوونی قوتابیان ومامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن .

پاشان وەزیری پەروەردە و شاندی یاوەری سەردانی قوتابخانەی شاکر فەتاح ی بنەڕەتیان کرد و بەشداربوون لەڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاڵا و بەبۆنەی ساڵرۆژی ڕاپەرینە مەزنەکەی شاری سلێمانیەوە چەندین چالاکی کەلتوری نمایشکرابوو لەلایەن مامۆستایان وقوتابیانی قوتابخانەکەوە وەزیری پەروەردە هەوڵ و ماندووبوونی قوتابیان ومامۆستایانی قوتابخانەکەی بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن .

هەر لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی سەردانی قوتابخانەی جیهانی سلێمانی بنەڕەتی ناحکومی کرد و چەندین چالاکی جۆراوجۆرو تابلۆی زانستی نمایشکرا لەلایەن مامۆستایان وقوتابیانی قوتابخانەکەوە ،وەزیری پەروەردە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە تواناوئاستی قوتابیان دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرومامۆستایان کردوهیوای سەرکەوتنی بۆخواستن و پاشان سەردانی زانکۆی جیهانی کرد بە مەبەستی
بەشداریکردن لەبەخشینی بڕوانامەی خولی پێداگۆجی بەسەر مامۆستایانی بەشداربووی خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی دیداگتیک کە ژمارەیان (٦٠) مامۆستا بوو پاشان وەزیری پەروەردە خەڵاتی ڕێزلێنانی خۆی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی جیهان و سوپاسی هەوڵ وماندووبوونی هەمووانی کردبۆ ئەنجامدانی خولەکە بە سەرکەوتوویی و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان خواست.