سوپاس و دەستخۆشی

لە قوتابخانەی گەڕەزیلی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ چوار قوتابیان لە شوێنێکی گەشتیاری ناوچەی قەرەداغ بڕی ٢٠ مسقاڵ ئاڵتونیان دۆزیوەتەوە کە لە ناو جانتایەکدا دەبێت خۆش بەختانە سیمکارتێک لە ناو جانتاکەدا دەبێت پاش بەکارهێنانی سیمکارتەکە دەتوانن خاوەنەکەی بدۆزنەوە و ئەو بڕە ئاڵتونەی بۆ بگێڕنەوە.

بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە زۆر سوپاس و دەستخۆشی لەو چوار قوتابیە دەکەین کە بە ڕاستی سەری خۆیان و ئێمەشیان بەرز کردەوە کە نمونەی قوتابی و مرۆڤی دەست پاک و ڕەوشت بەرزن کە جێگەی دڵخۆشی ئێمەو کەسوکاریانن. سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و ستافی کارگێڕی قوتابخانەی گەڕەزیلی بنەڕەتی دەکەین بە پەروەردەکردنی ئەو جۆرە قوتابیانە، سەربەرز بن.

ناوی قوتابیان

محەمەد حسن حامد حسن

فریاد ئاوات علی حەمە صالح

ئارێز عوسمان حەمە محمود

محەمەد عوسمان حەمە محمود

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢٣/٣/٦