بەرێوەبەری گشتی ئامادەیی شەپۆلی كچان و قوتابخانەی خۆشناوی بنەڕەتی بەسەركردەوە

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٣/٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئامادەیی شەپۆلی كچان و قوتابخانەی خۆشناوی بنەڕەتی بەسەركردەوە بەبۆنەی فیستیڤاڵی هەمەجۆرەی بەهارەیی و كردنەوەی پێشانگای ساڵانەیان.

لەم فیستیڤاڵەدا چەندین چالاکی هونەری و زانستی و مێژوویی و وێنەکێشان و شێوەکاری و کاری دەستی و گۆرانی و موزیک نمایشکرا کە لەلایەن قوتابیان و خوێندکارانەوە بەهاوکاری مامۆستایان ئامادەکرابوو تێیدا تواناوبەهرەی خۆیان نیشاندا.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لەبەشداربووانی ئەم پێشانگایە کردوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە تواناودەرخستنی بەهرەکانیان و هیوای سەرکەوتنی خواستن .