ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲٠۲۳/۳/۲بەبەشداری مامۆستادلشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ولەگەڵ مامۆستا عومەرمحەمەدئەمین یاریدەدەرەی بەڕێوەبەری گشتی وبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواوبەڕێوەبەری چالاکی هونەری قوتابخانەکان وسەرپەرشتیاران وبەرپرسانی پەروەردەیی پێشانگای هاوبەشی ساڵانەی قوتابخانەوخوێندنگەکانی سنووری تاسڵوجەی سەربەپەروەردەی ڕؤژئاوا لەقوتابخانەی زەڵێ کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا چەندین چالاکی هونەری وزانستی و وێنەکێشان وشێوەکاری وکاری دەستی وگۆرانی وموزیک نمایشکرا کەلەلایەن قوتابیان وخوێندکارانەوە بەهاوکاری مامۆستایان ئامادەکرابوو تێیدا تواناوبەهرەی خۆیان نیشاندا.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس ودەستخۆشی لەبەشداربووانی ئەم پێشانگایە کردوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەتواناودەرخستنی بەهرەکانیان وهیوای سەرکەوتنی خواستن .