ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲٠۲۳/۳/۲مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەرەی بەڕێوەبەری گشتی بەئامادەبوونی بەڕێز سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان وەسەرجەم بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان وبەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی وژمارەیەک لەسەرپەرشتیاران وبەرپرسانی پەروەردەیی،سەرەتا قوتابخانەی گردەبۆری بنەڕەتی بەسەرکردەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایان گفتوگۆکرا سەبارەت بە ڕەوشی خوێندن وبەدواداچوون بۆکێشەوگرفتەکانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە.
دواتر بەڕێوەبەری گشتی ویاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دوکان وشاندی یاوەری قوتابخانەی یاڵانقۆزی بنەڕەتیان بەسەرکردەوە .
لێرەوە دەمانەوێت تیشک بخەینە سەرنموونەیی ئەم قوتابخانەیە کەبەهەوڵی مامۆستا عطا حیکمەت بەڕێوەبەری قوتابخانەی یاڵانقۆز توانراوە لەگوندی یاڵانقۆز ببێتە نموونەی قوتابخانەکان لەسنووری پەروەردەی دوکان،قوتابخانەی یاڵانقۆز بەتوانای بەڕێوەبەرو مامۆستایان ژینگەیەکی باش وپەروەردەیی دابین دەکەن بۆقوتابیان وزیاترخزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە.
هەروەک لە وێنەکاندا دەبینین کەپەیامی قوتابخانەکەیان بەدابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی هاوچەرخ وپەرەپێدانی بەهاباڵاکان لەکەسایەتی قوتابیاندا وبەکارهێنانی میتۆدوڕێگای نوێ لەفێربوون ئاشناکردنی قوتابی بەماف وئەرکەکانیان وبڕیاردان بەڕاوێژوبەشداریپێکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی ودابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن وپەروەردەی دروست لەم قوتابخانەیدا بەهەوڵی دڵسۆزانەی مامۆستا عطا کاری لەسەر کراوە.
پاشان سەرجەم ئامادەبووان وبەرپرسانی پەروەردەیی پەیامی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکردکەتوانراوە ئەوکەشەلەبارو دروستە بۆپەروەردەکردنی قوتابیان درووست بکەن وزۆر سوپاسیان کردوو نموونەیان زیاتربێت بۆ گەشەسەندنی پرۆسەی پەروەردە .