ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٣/٢ لەهۆڵی نێودەوڵەتی مامۆستا ساڵح عەلی بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی کۆتایی هات بە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی بالەی پەروەردەکانی سنوری سلێمانی کە 10 پەروەردە بەشداربوون ، لە یاریی کۆتایدا هەڵبژاردەی پەروەردەی بالەی شارەزوور و چەمچەماڵ بەیەک گەیشتن تیایدا پەروەردەی شارەزوور یارییەکەی بردەوەو بووە پاڵەوانی پەروەردەکانی سنوری سلێمانی و پەروەردەی چەمچەماڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا ، بەو پاڵەوانێتیە پەردە لەسەر چالاکیە وەرزشیەکانی هەڵبژاردەی پەروەردەکانی سنوری سلێمانی دادرایەوە. هەروەها لە رۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/٢/٢٨ لەیارییەکانی تۆپی سەرمێزدا پەروەردەی رۆژهەڵات پلی یەکەمی دەستەبەرکرد پەروەردەی رۆژئاوا بووەخاوەنی پلە دووەم لە رۆژی چوار شەمەش دوایاری باسکەی کوڕان و کچان ئەنجام درا لەسەر ئاستی کوڕان پەروەردەی دەربەندیخان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا پەروەردەی رۆژئاوا پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەسەرئاستی کچان پەروەردەی رۆژهەڵات پلەی یەکەمی دەستەبەرکردو پەروەردەی رۆژئاوا بووەخاوەن پلەی دووەم