رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٣/٣/١٢ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەرێوەبەری پلاندانان پێشوازییان لە بەرێز تییا ڤالێنگدهام لێپرسراوی یەكەمی كەرتی پەروەردە لە رێكخراوی یونیسێفی عێراق و بەرێز عومەر وەهاب لێپرسراوی كەرتی پەروەردە لە ئۆفیسی مەیدانی هەولێر-یونیسێف كرد.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی كەرتی پەروەردە و ئاستەنگەكانی و چۆنێتی چارەسەركردنیان هەردوولا كۆكبوون لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و رێكخراوی یونیسێف لە هەموو بوارەكانی تایبەت بە بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە.
لەكۆتاییدا لێپرسراوی یەكەمی كەرتی پەروەردە لە رێكخراوی یونیسێفی عێراق دووپاتی كردەوە كە یونیسێف بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی هاوكاری زیاتر بۆ كەرتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.