ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٣/١٣ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پرۆگرامەكان پێشوازییان لە بەرێز بەهجەت رەحمان سەرپەرشتیاری پەروەردەی تایبەت كرد بەمەبەستی پێشكەشكردنی كتێبی بنەماكانی پەروەردەی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی ئەرك و ماندوبونی بەرێزیانی كرد كە بە ئامادەكردنی كتێبێك بۆ نابینایان بۆ سود وەرگرتن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردە، كتێبەكە تایبەت بوو بە ناسین و شێواز و رێكارەكان لە بواری پەروەردەی و فێربوون بە نوسینی پرایڵ.