ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٣/١٣ بە ئامادەبونی بەرێز د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەناز رەمەزان بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا و چەندین كەسایەتی و هونەرمەندان بەشداربوون لە كردنەوەی پێشانگای وێنەكێشان و چالاكی جۆراوجۆری قوتابخانەی نالی بنەڕەتی لە سلێمانی.
جیاواز لە چالاكیەكانی قوتابخانەكان خوێندكارانی قوتابخانەی نالی بنەڕەتی هەستابوون بە وێنەكێشانی چەند هونەرمەندێكی بە ئەزموون و كەسایەتی كە جێدەستیان دیاربووە لەسەردەمی خۆیاندا و خزمەتی هونەریان كردووە وەك رێزلێنانێك و بەسەركردنەوەیەك بۆ نەوەی پێش خۆیان ئەم وێنانەیان كێشاوە، دواتر لە لایەن خوێندكارانەوە وێنەكان پێشكەش بە هونەرمەندان و كەسایەتیەكان كرا.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لەبەشداربووانی ئەم پێشانگایە کردوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە تواناودەرخستنی بەهرەکانیان و هیوای سەرکەوتنی خواستن .