دوای چوار ڕۆژ لە سەردانی شاندی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردەو فێرکردن ، بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە ئەندامانی شاند هەریەکە لە بەڕێزان دکتۆر سەیوان عەلی بریکاری وەزیری پەروەردەو بورهان عبداللە ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی ئامادەیی و پیشەیی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی فەراهەمکردنی پەروەردەیەکی پێگەیەنەروسەرنجڕاکێش بۆنەوەی (Z و ئەلفا).