بڕیاری دروستكردنی بینای قوتابخانەیەك لە لایەن خێرخوازێكەوە لە سلێمانی درا

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٣/٢٧مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بەرێزان دابان محەمەد عارف بەرێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ و كەسایەتی و خێرخواز حاجی حمە خانی خەراجیانی كرد .

مەبەست لە سەردانەكەیان دروستكردنی بینای قوتابخانەیەك بوو لەسەر ئەركی كەسایەتی و خێرخواز حاجی حمە خانی خەراجیانی كە پێشكەش بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات بەمەبەستی خزمەتكردنی منداڵانی سنورەكە.

پاشان بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی و سوپاسی كردن لەبەرامبەر هاوکاریان و خزمەتکردنیان بە پرۆسەی پەروەردە .