بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە خوێندکاری بەهرەمەند (سەرکان سەروەر طاهر) کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٣/٢٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان پێشوازی لە خوێندکاری بەهرەمەند (سەرکان سەروەر طاهر) کرد کە خوێندکاری قۆناغی (١٠)یە لە ئامادەیی جونیەری ناحکومی،کە بەهرەمەندێکەو یەکێک لە بەهرەکانی نووسینی کتێبە،دووکتێبی نووسیوە کتێبی یەکەم بەناوی (ناساندنێک لەسەر توێکاری لاشەی مرۆڤ)، کتێبی دووەم بەناوی (کۆسپەکانی بەردەم خوێندکار و چارەسەرەکانی)لە قۆناغەکانی خوێندنیدا و پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد،ئێستا سەرقاڵی نووسینی کتێبێکی ترە لەسەر یەکێک لە بابەتە پزیشکییەکان.

بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە توانا و بەهرەکانی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.