ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٤/٣ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی سەردانی بەرێوەبەرێتی پرۆگرامەكان-هۆیەكانی فێركردن و چاپەمەنیەكان و یەكەی چالاكی هونەری رۆژهەڵات كرد.
مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ ئاگاداربون بوو لە نزیكەوە لە كاروچالاكیەكان و چۆنێتی كاركردنی بەشەكان و كەموكوڕیەكان، دواتر سەرجەم هۆبەکانیان بەسەرکردەوەو گوێبیستی داواکاری و گرفتەکانی فەرمانبەران بوون بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر کردنی کێشەکان.