ناساندنی تۆڕی میدیای پەروەردەیی لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٤/٣ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی سەردانی تەلەفزیۆنی پەروەردەییان كرد بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و بەشێک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و کەسایەتییە جیاوازەکانی شاری سلێمانی بە مەبەستی ناساندنی وێب سایتی تۆڕی میدیای پەروەردەیی.

سەرەتا بەرێز ئاسۆ جەمال موختار سەرپەرشتیاری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بەشەكانی تۆڕی میدیای پەروەردەیی روونكردنەوەی داو ڕایگەیاند، ئامانجی دانانی دیجیتاڵ میدیایەك كە خۆی دەبینێتەوە لە ماڵپەرێك و بەشە جیاوازەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردەو فێركردنە بۆ قوتابیان و خوێندكاران لە قۆناغەكانی یەكەم تا 12ی ئامادەیی .

تۆڕی میدیای پەروەردەیی تۆڕێکە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و فێرکردن لەڕێگەی پەخشی هەواڵ و ئاگاداری و چالاکی و بەرنامەی ڕاستەوخۆ لەچوارچێوەی کاری پەروەردەیی لەژێر چاودێری وەزارەت و وەزیری پەروەردە بۆ خزمەت گەیاندن بە توێژی قوتابیان و خوێندکاران، دانانی دیجتاڵ میدیایەک کەخۆی دەبینێتەوە لە (ماڵپەرێک و بەشە جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان)، ئامانجیان لەم کارە زیاتر پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و فێرکردنە بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە قۆناغی یەکەم تاکو دوانزەی ئامادەیی. ئەم کارەش بۆ ئەوەیە کە بتوانین سەرجەم وانەکان لەڕێگەی ئامێرە زیرەکەکانەوە بگەیەنینە قوتابیان و خوێندکاران چ لەبواری فێرکردن بێت یاخود پەروەردەیی بێت. تاوەکو لەو ڕێگەیەوە نەک لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەڵکو سوود بگەیەنێت بە منداڵانی کورد لەگشت ووڵاتانی جیهان.

دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە سەردانی تۆری میدیای پەروەردەیی بكەن

www.parwarda.tv