ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبۆوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٤/٦ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرێک کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا کەتەوەرەکان بریتیبوون لە گفتۆگۆکردن لەبارەی کۆتایی ساڵ و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی و تاقیکردنەوەی نیشتمانی، دواتر جێبەجێکردنی یاسای نوێی وەزارەتی پەروەردە کە پێویستە کۆمەڵێک لە ماددەکان هەم ڕێنمایی و هەم پەیڕەوی بۆ دەربچێت، وە پلانی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن کە چی بکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە بەرەو پێشتر بچێت وە ئامادەکاری بۆ داواکاری پەروەردەکان هەم لە پێداویستی ناوەندەکانی خوێندن هەم لە پێداویستییەکانی تری تایبەت بە پرۆسەی پەروەردەو ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی ئەو بینایانەی کەوا تەواو نەبوون و ڕێوشوێنی پێویست دابنرێت.