رۆژی دووشه‌ممه ٢٠٢٣/٤/١٠ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و به‌رێز ئاری ئه‌نوه‌ر بەرێوەبەری پلاندانانی دیوان و به ئاماده‌بونی به‌رێز مامۆستا زوهێر عبدلله جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌فدی یاوه‌ری و به‌رێز عومه‌ر وه‌هاب چاودێری هه‌ڵسه‌نگاندنی تیمس له كوردستان سه‌ردانی هۆڵی ۆركشۆپی هه‌ڵسه‌نگاندنی تیمسی نێوده‌وڵه‌تی-یان كرد كه له قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی خه‌ونی منداڵانی ناحكومی ئاماده‌كرابوو.
ۆركشۆپهكه بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان رێكخرابوو به‌مه‌به‌ستی چۆنێتی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌كه و گرنگی به‌شداریكردنی په‌روه‌ده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ یەکەمین جاره بەشداری لە هەڵسەنگاندنی تیمس -TIMSS ده‌كات.
هەڵسەنگاندنی ( تیمس-TIMSS) چییە؟
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دەستکەوتە پەروەردەییەکان کە ناسراوەIAE ، کە کۆمەڵەیەکی سەربەخۆیە و ئۆفیسی سەرەکی لە هۆڵندایە ، لە ساڵی ١٩٩٥ وە بۆ هەر چوار ساڵ جارێک هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر ئەنجامدەدات ، کە تیایدا ئاراستە جیهانییەکان سەبارەت بە پرۆگرامی بیرکاری و زانست هەڵدەسەنگێنن وەک پێوەرێک بۆ دیاریکردنی ئاستی سیستمی پەروەردە و فێرکاری ، تیمس هاوکاری بڕیار بەدەستان و مامۆستایان دەبێت سەبارەت بەکارایی شێوازەکانی فێربوون و ژینگەی فێرکاری .
تیمس یەکێکە لە پێشکەوتوترین هەڵسەنگاندنەکان کە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان یەکەمجارە بەشدار دەبین کە لە ١٥ و ١٦و ١٧ی ئەم مانگە لە پرۆسەکەدا (٤٥٠٣) قوتابی بەشدارن لە (١٦٦) قوتابخانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ، (١٦٦) بەڕێوەبەر و (١٦٦) بەڕێوەبەری هەڵسەنگاندن و (١٦٦) راپرسی قوتابخانە و (٣٣٢) راپرسی مامۆستایانی بیرکاری و زانست و (٣٣٢) مامۆستای چاو‌دێر کە نابێت پسپۆریان بیرکاری و زانست بێت بەشدار دەبن ، لەگەڵ ئەوەشدا (٤٥٠٣) خێزان بەشدار دەبن لە ڕاپرسی دایکان و باوکان. هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن و داتایانە هیچیان وەزارەتی پەروەردە دەستنیشانی نەکردوون ، بەڵکو وەزارەت تەنها داتای ناوی قوتابخانەکانی خستۆتەتە بەر دەست لایەنی تایبەتمەندی دەرەکی و ئەوان بریاریان داوە لە چ قوتابخانەیەک ئەو هەڵسەنگاندنانە دەکەن .
بۆ یەکەمجار کە کوردستان بەکۆدی (krd)، بەشدارە لە پرۆسەیەکی گرنگی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی کە چەندین وڵاتی خاوەن سیستمی پەروەردەی ئاست باشی وەک (هۆڵندا ، ئەمریکا ، ژاپۆن ، بەلژیکا، کەنەدا ، ئیسپانیا ، سوید ، قەتەر ، ئیمارات ، ئەڵمانیا ، نەرویژ ، فلەندا ، فەرەنسا ، کۆریای باشور)، و چەندان دەوڵەتی دیکە بەشدارن و گرنگی پێدەدەن کە زیاتر لە (٦٦) دەوڵەت بەشدارە ، لە مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤ راپۆرتی دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان ڕادەگەیەندرێت و دەدرێنەوە بەشداربوان .