ئەمرۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٤/١١ شاندی یه‌كێتی مامۆستایانی سوید بەشی جیهانی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمانیان كرد و لەلایەن مامۆستا دڵشاد عومەر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێشوازیان لێكرا،كه پێكهاتبون له به‌ڕێزان د.ئاسۆ گه‌رمیانی و هێرۆ سادق و شارا حه‌سه‌ن، كه به یاوه‌ری به‌ڕێزان نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه پێكهاتبون له یه‌حیا ره‌زا سه‌ید گوڵ به‌ڕێوه‌به‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و راهێنان و بۆتان كه‌ریم عه‌بدوڵڵا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و راهێنان.
لە سەردانكەیان باس له ئامانجی هاتنی شاندەكە كرا كه خۆبه‌خشانه هاتون سەردانی ژمارەیەك قوتابخانە بكەن بەمەبەستی هاوكاریكردن و نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییە پەروەردەییەكان كه بریار وایە دوای گەرانەوەیان لە گەڵ سەرۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی جیهانی ئەم بابەتە باس بكەن و دواتر لە مانگی ئەیلول سەردانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە بۆ جێبەجێكردنی هاوكارییەكان .
مامۆستا دڵشاد دەربارەی پێویستی و ره‌وشی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بۆ شاندەكە روونكردەوە و لە كۆتاییدا بەخێرهاتنی شاندەكەی كردوو سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.