ئەمرۆ 28/6/2018 مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا (بەكر محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا و سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی رۆژئاوا لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران كە ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن و تاقیكردنەوەكان بەبێ كێشەو بەسەركەوتوویی كۆتایی هات. هەروەها باس لەو كێشەكانی پەروەردەو چۆنیەتی چارەسەركردنیان كرا.