ئەمرۆ 1/7/2018 بەمەبەستی دانانی سیستمێك بۆ پەروەردەی پیشەیی، لیژنەی تایبەت بە دانانی ئەو سیستمە بە سەرپەرشتی ( ئاكۆ عەبدولمەجید سەعید) بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی سیستمەكەو چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی خوێندنی پیشەیی و چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕییەكانی.
مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بەشداری لە بەشێكی كۆبوونەوەەكە كردو لەوتەیەكدا باسی لە گرنگی خوێندنی پیشەیی كردو پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵێك كەببێتە مایەی چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندنی پیشەیی.
بڕیاریشە لەماوەی داهاتوودا لیژنەكە سیستمەكە ئامادەبكات .