تاقیکردنەوەکانی خولی یەكەم وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەم بۆ قۆناغی ٩ ی بنەرەتی دەستیپێکرد

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونى تاقیکردنەوەکان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و قوتابیان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەكانی کرد، ئەمرۆ شەممە ٢٠٢٣/٤/٢٩ تاقیکردنەوەکانی خولی یەكەم وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەم بۆ قۆناغی ٩ ی بنەرەتی دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی خەباتی بنەرەتی لە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات و قوتابخانەی دیاری بنەرەتی لە سنوری پەروەردەی رۆژئاوا کرد.

لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند نزیکەی ٣٨٠ هەزار قوتابی و خوێندکار لە پارێزگای سلێمانی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن كە لەو ژمارەیە ئەمرۆ ٣٥٢٤٤٦ هەزار لە قۆناغەكانی باخچەی منداڵان و قۆناغی ١ تا ١١ ئامادەیی تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن كە تێدا ٢٧٥٥٤ بیست و حەوت هەزار وپێنج سەد و پەنجا وچوار قوتابی بەشداری خولی یەكەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی ٩ ی بنەرەتی دەکەن و دابەشکراون بەسەر ٤٦٣ هۆڵی تاقیكردنەوەدا لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتتیمان هەروەها سەرپەرشتیار چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان دەكەن و هەموو پێداویستییەكان بۆ ئەم پرۆسەیە دابین كراون.

هەروەها نزیكەی ٤٠ چل هەزار خوێندكار لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەشداری لە تاقیكردنەوەی وەزاری خولی یەكەم دەكەن كە لە رۆژی ٢٠٢٣/٦/٣ دەست پێدەكات.

مامۆستا دڵشاد سوپاسی سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیان و خوێندكارانی كرد كە بە هەموان ساڵێكی هێمن و رێك وپیكێكمان لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن كۆتایی پێهێنا.