ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٤/٢٧ بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و چەندین سەرپەرشتیارو میوان فێستیڤاڵی ساڵانەی باخچەکانی منداڵانی سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە هۆڵی مامۆستا ساڵح علی بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە بە چاودێری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکی وەرزشی لەلایەن مامۆستایان و منداڵانی باخچەکانەوە نمایشکران ، پاشان لەلایەن بەرپرسانی پەروەردەوە مەدالیاو بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە باخچەکانی منداڵان و منداڵانی بەشداربوو، بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.