ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٤/٢٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران بەشداری لە فێستیڤاڵی ساڵانەی باخچەی منداڵانی نێرگز کرد .
لەم فێستیڤاڵەدا چەندین چالاکی هونەری شانۆ و مۆسیقا و گۆرانی و پێشانگا و کەلەپوری کوردی نمایشکرا.
مامۆستا دڵشاد دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و منداڵانی باخچەی ناوبراو كرد بە رێکخستنی ئەو فێستیڤاڵە و بەدەرخستنی توانای منداڵە چاو گەشەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.