ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٤/١٧ بە چاودێری بەرێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبونی چەندین سەرپەرشتیار و میوان فێستیڤاڵی ساڵانەی باخچە ناحكومیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بەشداری 36 باخچەی ناحكومی لەهۆڵی نێودەوڵەتی مامۆستا ساڵح عەلی ئەنجامدرا.
فێستیڤاڵەكە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكانی پەروەردەی سلێمانی رێكخرابوو كە تێیدا بۆ دەرخستنی توانای منداڵەکان چەندین چالاكی و نمایش و پێشبركێی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.