رۆژی یەكشهممه ٢٠٢٣/٤/١٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ئاری ئهنوهر بەرێوەبەری پلاندانانی دیوان و به ئامادهبونی بهرێز عومهر وههاب چاودێری ههڵسهنگاندنی تیمس له كوردستان سهردانی هۆڵی ههڵسهنگاندنی تیمسی نێودهوڵهتی-یان كرد كه له قوتابخانهی بنهرهتی رەئوفی عەلی ئەفەندی بەرێوەچوو.
ههڵسهنگاندنەكە لە قوتابخانهكانی سنوری بهرێوهبهرایهتیمان بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا كە لە هەمان كاتدا لە زیاتر لە ٦٦ دەوڵەت بەرێوەچوو، بهشداریكردنی پهروهدهی ههرێمی كوردستان بۆ یەکەمین جاره بەشداری لە هەڵسەنگاندنی تیمس -TIMSS دهكات.
هەڵسەنگاندنی ( تیمس-TIMSS) چییە؟
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دەستکەوتە پەروەردەییەکان کە ناسراوەIAE ، کە کۆمەڵەیەکی سەربەخۆیە و ئۆفیسی سەرەکی لە هۆڵندایە ، لە ساڵی ١٩٩٥ وە بۆ هەر چوار ساڵ جارێک هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر ئەنجامدەدات ، کە تیایدا ئاراستە جیهانییەکان سەبارەت بە پرۆگرامی بیرکاری و زانست هەڵدەسەنگێنن وەک پێوەرێک بۆ دیاریکردنی ئاستی سیستمی پەروەردە و فێرکاری ، تیمس هاوکاری بڕیار بەدەستان و مامۆستایان دەبێت سەبارەت بەکارایی شێوازەکانی فێربوون و ژینگەی فێرکاری .
تیمس یەکێکە لە پێشکەوتوترین هەڵسەنگاندنەکان کە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان یەکەمجارە بەشدار دەبین کە لە ١٥ و ١٦و ١٧ی ئەم مانگە لە پرۆسەکەدا (٤٥٠٣) قوتابی بەشدارن لە (١٦٦) قوتابخانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ، (١٦٦) بەڕێوەبەر و (١٦٦) بەڕێوەبەری هەڵسەنگاندن و (١٦٦) راپرسی قوتابخانە و (٣٣٢) راپرسی مامۆستایانی بیرکاری و زانست و (٣٣٢) مامۆستای چاودێر کە نابێت پسپۆریان بیرکاری و زانست بێت بەشدار دەبن ، لەگەڵ ئەوەشدا (٤٥٠٣) خێزان بەشدار دەبن لە ڕاپرسی دایکان و باوکان. هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن و داتایانە هیچیان وەزارەتی پەروەردە دەستنیشانی نەکردوون ، بەڵکو وەزارەت تەنها داتای ناوی قوتابخانەکانی خستۆتەتە بەر دەست لایەنی تایبەتمەندی دەرەکی و ئەوان بریاریان داوە لە چ قوتابخانەیەک ئەو هەڵسەنگاندنانە دەکەن .
بۆ یەکەمجار کە کوردستان بەکۆدی (krd)، بەشدارە لە پرۆسەیەکی گرنگی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی کە چەندین وڵاتی خاوەن سیستمی پەروەردەی ئاست باشی وەک (هۆڵندا ، ئەمریکا ، ژاپۆن ، بەلژیکا، کەنەدا ، ئیسپانیا ، سوید ، قەتەر ، ئیمارات ، ئەڵمانیا ، نەرویژ ، فلەندا ، فەرەنسا ، کۆریای باشور)، و چەندان دەوڵەتی دیکە بەشدارن و گرنگی پێدەدەن کە زیاتر لە (٦٦) دەوڵەت بەشدارە ، لە مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤ راپۆرتی دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان ڕادەگەیەندرێت و دەدرێنەوە بەشداربوان .