باخچەی منداڵانی شێخ جمال شێخ رشيد فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٥/٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران بەشداری کرد لە فێستیڤاڵی ساڵانەی باخچەی منداڵانی شێخ جمال شێخ رشید. لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی هونەری و مۆسیقاو گۆرانی و پێشانگاو کەلەپوری کوردی نمایشکرا.

بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و منداڵانی باخچەی ناوبراو کرد بە ڕێکخستنی ئەو فێستیڤاڵەو دەرخستنی توانای منداڵە چاوگەشەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.