بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەكەم وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەم دەكات

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٥/٨ لە درێژەی بەسەركردنەوەكانیدا به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنەوەکان و ڕه‌وشی هۆڵه‌كانی قوتابخانه‌كان و قوتابیان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەكانی کرد، كە تاقیکردنەوەکانی خولی یەكەم وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەم بۆ قۆناغی ٩ ی بنەرەتی تێدا دەكرێت، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی دەرسیم وكوێستان و ئارینی بنەرەتی و ئامادەی بیرمەندی كرد.

مامۆستا دڵشاد سوپاسی سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیان و خوێندكارانی كرد كە بە هەموان ساڵێكی هێمن و رێكوپیكێكمان لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن كۆتایی پێهێنا.