ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٣ کاتژمێر ٣:٣٠خولەکی بەیانی بەئامادەبوونی بەڕێز ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری هونەری و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پارێزگای سلێمانی دەستکرا بەدابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی پرسیارەکانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی.
پاشان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی گۆیژەی بنەرەتی كرد كە بنكەی دابەشكردنی پرسیارەكانە بۆ ژمارەیەك لە هۆڵی تاقیكردنەوەكان .
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ئامادەیی (٢٦٣٨٤ ) بیست و شەش هەزار و سێسەد و هەشتاوچوار خوێندکار بەشداری دەکات و بەسەر ( ٤٣٩ ) چوارسەد و سی و نۆ هۆڵدا دابەش بوون كە بە سەرپەرشتی (٤٠٠٢) چوار هەزار و دوو (بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر و كارگوزار) سەرپەرشتی دەكەن و پێداوستییەکان بۆ تاقیکردنەوەکان دابین کراوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا بە هاوكاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست.