‎دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن ڕادەگەیەنێت

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ( سێ ) تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو خوێندکاران فریووبدەن

‎ کە پرسیاری پۆلی ( ١٢ ) ئامادەیی دەفرۆشن بە ڕێگای مامەڵەی ئۆنلاین .

‎پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر فرۆشتنی ئامێرەکانی ( قۆپیکردن ) و تێکدانی دەرونی خوێندکاران و فریوودانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە کە پرسیاری پۆلی ١٢ ی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دەفرۆشن ،

‎ لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە ، هێزەکانی دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ماوەیەکی کورتدا زانیاری پێویست بەدەستهات بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان.

‎سەرئەنجام توانرا گروپێکی ( ٣ ) کەسی دەستگیربکەن ، کاریان فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن بووە و دەستگیرا

‎ بەسەر چەند ئامێر و کەرەستەی قۆپیکردن وەک

‎_ ئامێری پەیوەندیکردنی ( بێسیم ) بەشێوەی شاراوە لە جلوبەرگی ژێرەوەی پیاوان و ژنان دانرابوون .

‎_ بیستۆک ( سماعە )

‎_ قەڵەم جافی قۆپی کردن .

‎_ ئامێری پشکنین .

‎تۆمەتباران پێکهاتوون لە

‎( ش ، ع ، ڕ ) ، ( ه ، م ، ح ) ( ش ، ف ، ک )

‎تەمەنیان لە نێوان ( ٢٠-٢٥ ) ساڵدایە و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن ، تۆمەتباران کەرەستەکانیان لە ناوڕاست و باشوری عێراق هێناوە و هەوڵیانداوە لەڕێگای ( ئۆنلاین )ەوە ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە .

‎دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە سەرجەم خوێندکاران ، هۆشیاربن و فریونەدرێن بەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی پرسیاری کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکرێت هەروەها بەدووربن لە هەر ئامێرێکی قۆپیکردن لە پێناو بەدیهێنانی کەشێکی ئارام و تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوو .

‎بە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی کوردستان