ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٦/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری تەکنیکی و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان و بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی پێشوازیان لە ژمارەیەک قوتابی و مامۆستای کۆمەڵگەی جیهانی نێودەوڵەتی ناحکومی کرد.
لەسەردانەکەیان ئەوان دەستپێشخەریان کرد بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانیان کرد‌و وەک ڕێز و وەفایەک چەپکە گوڵیان پێشکەش بە ژمارەیەک لە ستافی پەروەردە کرد.
ئەمڕۆ ٦/١ڕۆژی جیهانی منداڵانە بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەرەکەی و لێپرسراوانی پەروەردە جـوانترین پیـرۆزبـایی لە منـداڵانی کوردسـتان و لە سەرجـەم منـداڵانی جیهـان دەکـەن بەهـیوای داهاتوویـەکی باشـتر و ژیـانێکی خۆشـتر و جـێبەجـێکـردنی سەرجـەم مافـەکـانـیان بـۆ دەخـوازن، بەڵێنیاندا کە هەمیشە لە خزمەتی منداڵاندابن لە بواری پەروەردەدا كە داهـاتـووی هـەر گـەل و وڵاتـێک لـە ئەمـڕۆی منـداڵانـدا بـەدی دەکـرێن بە پەروەردەکردنێكی دروست و بە رێنمایی باش و بە ئاراستەکـردنی راستی منـداڵان چـونکە منـداڵان بەشـێکـن لەداهـاتوو كە وڵات بەڕێـوە دەبەن. هەر بەم بۆنەیەوە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە هەردوو خوێندکار (ترێ کارزان) لەبەرامبەر ئامادەکردن و نووسینی چیرۆکیThe Beautiful Princess بە زمانی ئینگلیزی وە خوێندکار (سەما عزالدین) بەرامبەر ئامادەکردن و نووسینی چیرۆکی (هەمان کورسی شکست و سەرکەوتن).
رۆژی منداڵان ئه‌و رۆژه‌یه كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاهەنگ بۆ منداڵان رێك ده‌خرێت كه ده‌كاته به‌راواری ٦/١هه‌موو ساڵێك هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سه‌رجه‌م رێكخرهوهكانی تایبه‌ت به مافه‌كانی منداڵان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی جوان تایبه‌ت به منداڵان،ئه‌وه‌ی زیاتر وڵاتان له‌م رۆژه‌دا مه‌به‌ستیانه به ئه‌نجامی به‌گه‌ینن بتوانن باشترین هه‌لی ژیان بۆ سه‌رجه‌م منداڵان دابین بكه‌ن و وه به دوای سه‌رجه‌م كه‌م و كورییه‌كانی منداڵان دا ده‌گه‌رێن تاكو چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه ، ئامانجێكی تری وڵاتان ئه‌وه‌یه بانگی پێكه‌وه ژیانی برایانه بكه‌ن له رێگه‌ی منداڵه‌وه بێ گوێدانه جیاوازی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئاین.