مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە خاتوو(ژیان صاڵح حسن) سەرپەرشتیارو هەر سێ خوێندکاری پاڵێوراو (حنین ایلاف تحسین ابراهیم، ازیتا سمکۆ حمید مجید، سارا سۆران کریم سعید) کرد، کە بەشداری دەکەن لە خولی حەوتەمی پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بە زمانی عەرەبی لە شانشینی ئیمارات (دوبەی).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی ژمارە (١٨٠٨) ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردەکانی کرد بە دیاریکردنی ژمارەیەک سەرپەرشتیار بۆ ئەم پڕۆژەیە وە هەڵبژاردنی قوتابی و خوێندکاری لێهاتوو لە گشت قوتابخانە و خوێندنگاكان لە دوای هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەم پێشبڕکێیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەر سێ خوێندکاری ناوبراو هەڵبژێردران تاوەکو بەشداربن لە پێشبڕکێكە.
شایەنی باسە بۆ یەکەم جارە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن لە خولی حەوتەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بە زمانی عەرەبی لە شانشینی ئیمارات (دوبەی).