ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٦/٥ لە رۆژی جیهانی ژینگە بەرێز مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد.
لە سەردانەكەیدا سەرۆكی رێكخراوی ناوبراو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێوەبەری گشتی كرد لە بەرامبەر هاوكاری و پشتیوانی كارەكانی رێكخراوەكە كە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان زیاتر لە ٥٠٠ چالاكی جۆراوجۆری ژینگەییان ئەنجامداوە وەك (سیمینار و پۆستەر و كتێبی ژینگەیی) لەناو ناوەندەكانی خوێندندا