بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشکردن لەتاقیکردنەوەکاندا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بەھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەڕێی ئامێری بێ تەل و موبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەش تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بەھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری بێ تەل و موبایل و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.

لەئێستادا تۆمەتباران:
د، ک، ع لەدایکبووی ١٩٩٧
ج، ع، ح لەدایکبووی ١٩٩٦
ش، م، أ لەدایکبووی ١٩٨١
ھ، د، م لەدایکبووی ٢٠٠٢
ھ، إ، أ لەدایکبووی ١٩٩٨
پ، خ، أ لەدایکبووی ٢٠٠٤

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٤٠ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان