بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی/ ئۆفیسی سلێمانی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٦/٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرو لێپرسراوی بەشەکانی بیناسازی و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی / ئۆفیسی سلێمانی کرد، مەبەست لە سەردانەکەیان زیادکردنی پۆلی خوێندنە بۆ قوتابخانەکانی کانی گۆمە و کەنەسوورە لە سنووری پەروەردەی ڕۆژئاواو قوتابخانەی قانع لە سنووری پەروەردەی دەربەندیخان بە مەبەستی نەهێشتنی سێ دەوامی لەو قوتابخانانەدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن، وە بڕیارە کارەکانیان لە ٢٠٢٣/٦/١٠ دەست پێبکەن و لە ماوەی ٣مانگدا تەواو بکرێن.