ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٦/٨ بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردو لەلایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لێکراو چاوی بە ژمارەیەک مامۆستاو فەرمانبەر کەوت کە داواکارییان هەبوو بە مەبەستی کارئاسانی کردن بۆ چارەسەری کێشەکانیان. پاشان بەڕێزیان بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی کردو لەلایەن مامۆستا تریفە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و لێپرسراوی هۆبەکانەوە پێشوازییان لێکرا، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان لەو بەڕێوەبەرێتییەو کێشەو گرفتەکانیان وە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی لەو سنوورەدا، هەروەها گفتوگۆکرا لە بارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن و چارەسەرکردنی کێشەی سێ دەوامی لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەو سنوورەدا.