سوپاس بۆ ماندوبونی مامۆستایان و بەهیوای سەرکەوتنی قوتابیان و خوێندکاران لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی.

یەکەم : لەسەرەتای پرۆسەی تاقیکردنەوەکانەوە سێ حاڵەتی وێنە گرتنی پرسیار لە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە هەبووە :

🔻١- : لە بابەتی مێژوو، شێوەزاری سۆرانی ، لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ کە دەگەرێتەوە بۆ قوتابی / خوێندکار ( ه ، ی ، م ، ش) لە ئامادەیی ( ک ، ناحکومی) . وێنەی ژمارە (١)

🔻٢- : ئەمرۆ ١٠ی ٦ی ٢٠٢٣ لە پرسیاری بابەتی بیرکاری ، شێوەزاری بادینی ، کە دەگەرێتەوە بۆ قوتابی / خوێندکار ( د، ک، ص، ف ) . وێنەی ژمارە(٢)

🔻٣- : هەر ئەمرۆ ١٠ی ٦ی ٢٠٢٣ لە پرسیاری بابەتی بیرکاری ، شێوەزاری سۆرانی ، دەگەرێتەوە بۆ قوتابی/ خوێندکار ( دەرەکی چاککردنی تێکرا) بە ناوی ( ا، ن، ، ک ، م م ) . وێنەی ژمارە (٣)

🔻ئەگەر بروانە ئەو پرسیارانەی کە بە شێوەزاری سۆرانییە لە کاتی وێنەگرتن تەنانەت خوێندنەوەشی زۆر زۆر ئەستەمە ، بەڵام تەکنیکی ئێمە هەموو پرسیارێک دەناسێتەوە کە هی چ قوتابییەکە و لە چ هۆڵێکە و لە چ قوتابخانە و تەنانەت ئەو قوتابییە لە کوێدا دادەنیشێت.

دووەم : بریاری پێویستی یاساییمان لەبەرامبەر هەر سێ حاڵەتەکە وەرگرتووە.

سێیەم : تۆمارکردنی گزیکردن بە بلوتوز و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە لە چاو چەند ساڵی ڕابردوو ، چەند حاڵەتێک هەبوە هەموویان بە گزیی ئەژمارکراون و بێبەشکراون لە تاقیکردنەوەی ئەمساڵ بە خولی یەکەم و دووەمەوە. جگە لە ئەمرۆ ، کە ئامارەکەی شەو بە دروستی پێمان دەگات ، لە تاقیکردنەوەی یەکەم و دووەم و ٢٤ حاڵەتی گزیکردن تۆمار کراوە . ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەیەکی زۆر کەمە لە (١١٧٠٠٠) لە سەد و حەڤدە هەزار قوتابی . وێنەی ژمارە (٤)

چوارەم : دەستگیرکردنی باندەکانی فریودانی قوتابیان و خوێندکاران بەردەوامە و لە چەند رۆژی ڕابردوو هەر دوو ئاسایشی هەولێر و سلێمانی چەند باندێکی فریودەریان دەستگیرکردوە لە سەر داوای ئێمە و ڕووبەڕووی دادگاکانیان کردونەتەوە.

پێنجەم : داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە لەو بابەتانە دوور بکەونە ، دڵنیابن هەرچی بکرێت لەو بارەیەوە دەیزانین و تیمەکانمان بە بەردەوامی کار دەکات و ئەوە بە دەست بهێنن کە بە توانای خۆتانە .

لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتیەکان

١٠ی ٦ی ٢٠٢٣