ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە بۆ کەناڵی روداو

لە راپۆرتێکی هەواڵی کەناڵی روداودا تیشک خراوەتە سەر ژمارەى وازهێنانى قوتابی و خوێندکار لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و باس لەوەکراوە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٢٠ هەزار خوێندکار و لە ساڵی ٢٠٢٢شدا ١٥ هەزار خوێندکار لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وازیان لە خوێندن هێناوە. لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئەو زانیاریەى کەناڵى ناوبراو راستبکەینەوە و رایدەگەیەنین کە پەیامنێرە بەڕێزەکەیان تێگەیشتنى ورد و تەواوى بۆ داتاکان نەبووە و بۆیە بەو شێوەیە بڵاوی کردووەتەوە و ئەو ژمارانەى کەناڵەکە باسی کردووە، ژمارەى سەرجەم وازهێنانەکانى قوتابیان و خوێندکاران بووە لە ساڵەکانى رابردودا. هاوکات دڵنیایی ئەوەش دەدەین کە ژمارەى وازهێنانى قوتابی و خوێندکار بەو شێوەیە جێگەى مەترسی نییە کە کەناڵەکە رایگەیاندووە.

راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٣/٦/١٤