شاندی  سکرتارییەت و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٦/٢٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیان لە بەڕێزان ئەحمەد صابر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و عطا ئەحمەد جێگری سەرۆک و نەورۆز علی ئەندامی سکرتارییەت و مامۆستا دڵشاد مجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەنگەر فایەق جێگری لق و هێرش ڕەئوف ئەندامی لق کرد .

لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی گفتووگۆ دەربارەی ڕەوشی پەروەردە و خوێندن و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایان کرا، هەروەها هەردوولا پشتگیری لە ماف و داواکاریەکانی مامۆستایان  دەکەن.