بەبۆنەى رۆژى جیهانى پەنابەرانەوە رێکخراوى کۆمیسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران (UNHCR) و رێکخراوى (INTERSOS) بە هاوکارى چەندین رێکخراوى تر مەراسیمێکیان لە هۆڵى تەلارى هونەر لە شارى سلێمانى بۆ پەنابەران سازکرد.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێز مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى ئامادەبوو تیایدا وتارێکى پێشکەشکرد و تیشکى خستە سەر سیاسەتى تێکەڵکردنى قوتابیانى پەنابەران لەگەڵ قوتابیانى خانەخوێ. هاوکات هەموو پشتیوانی و هاوکاریەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى بۆ قوتابیانى پەنابەر پیشاندا.
هەر لە مەراسیمەکەدا کار و چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى بۆ قوتابیان و خوێندکارانى پەنابەر لە چوارچێوەى سیاسیەتى تێکەڵکردنى قوتابیانى پەنابەر لەگەڵ قوتابخانەکانى خانەخوێ بە هاوکارى و هەماهەنگى رێکخراوەکان لەلایەن بەختیار على بەرپرسی دۆسیەى پەنابەران لە بەڕێوەبەرێتى پلاندانانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى پێشکەشکرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا خەڵاتى رێزلێنان لەلایەن رێکخراوى (UNHCR) بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى.