بەئـامادەبوونی بەڕێز (ئـالان حمە سعید ) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی / وێژەیی/ پیشەیی) ڕادەگەیەنێت.
کەناڵەکانی راگەیاندن پێویستە نیو کاتژمێر پێشتر ئامادەبن.
لینکی وەرگرتنی ئەنجامەکان لەکاتژمێر (٨:٣٠) وە کارا دەبێت
لینکی سەیرکردنی لاپەڕەی سۆما لە کاتژمێر (١٠:٣٠) کارا دەبێت .
شوێن : هەولێر : باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان – بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری
کات : ٨ی ئێوارە.
رۆژ : دووشەممە
رێکەوت : ٣ی ٧ی ٢٠٢٣
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان
٣ـی ٧ـی ٢٠٢٣