ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٧/٥ بەڕێزان ئالان محمد سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی پەروەردەی چەمچەماڵیان کرد بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و به‌رێز نوره‌دین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ چوونە ماڵی خوێندکار (هەنار تەها) کە یەکەمی بەشی وێژەیی یە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبایی کردن و پێشکەشکردنی دیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون بوو بۆ خانەوادەی خوێندکاری ناوبراو. شایەنی باسە ئەم خوێندکارە توانی لە شوێنێک کەشیاو نەبوو بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان، بە هەوڵ و کۆششی خۆی توانی ئاستێکی بەرز بە دەست بهێنێت و ببێتە یەکەمی بەشی وێژەیی لەسەر ئاستی هەرێم.
وەزیری پەروەردە و شاندەکەی کە یاوەری بوون پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراوی کرد و بەو هیوایەی لە قۆناغەکانی داهاتووی خوێندنیدا سەرکەوتوبێت.
پاشان وەزیری پەروەردە و شاندی یاوەری سه‌ردانی پرۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌یەکی خێرخوازی كرد لە ناحیەی شۆڕش كه له لایه‌ن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و خێرخوازانه‌وه دروست ده‌كرێت، وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و به‌ڵێنی هاوكاری پێدان، دواتر سه‌ردانی قوتابخانه‌ی (پاداشت)ی بنه‌رتی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستاكانی كۆبویه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی داواكاریه‌كانیان.
له كۆتایدا وەزیری پەروەردە له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆبویه‌وه به مه‌به‌ستی داواكاری و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوریه‌كانیان و به‌ڵێنی پێدان كه بڕی (٨٢٠٠٠٠٠٠) هه‌شتا و دوو ملیۆن دیناریان بۆ دابین بكات به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ.