پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٧/٦ بەڕێز د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد لەلایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پێشوازیان لێکرا بە مەبەستی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بەدەستیان هێناوە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێم.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە ڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و کەس و کاری قوتابیان و خوێندکاران کرد کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها دەستخۆشی لەگشت ئەو دامودەزگایانە کرد کە هاوکاری سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە بەتایبەتی تاقیکردنەوە گشتیەکان بوون هەریەک لە هێزە ئەمنییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا و کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکان.